بەڕێوەبەریی
خۆسەر داوای هەڵگرتنی چەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت کورد لەبەردەم شەڕی
بووندایە و تەنها بەرخۆدانی جەماوەریی دەمانپارێزێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەریی
خۆسەر لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا و سوریاوە پەیامێکی
بەپەلەی بڵاوکردەوە و داوای هەڵگرتنی چەکی لە هاووڵاتییان کرد.
خۆسەر وتویەتی، داوا
لە هەموو چین و توێژەکانی گەلەکەمان دەکەین، بەتایبەتی گەنجان و ژنان، خۆیان
چەکدار بکەن چەکهەڵبگرن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک لە
ناوچەی جزیرە و کۆبانی.
پێویستە لەوە
تێبگەین کە ئێمە لەبەردەم شەڕی بوونمانداین، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان
و شوناسەکەمان، تەنها یەک بژاردە هەیە، ئەویش بەرخۆدانی گەلە.
داوا لە
گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و پێکەوە بوەستن بۆ
ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هێرشە دڕندانەیە، و هەموو لایەک لە ئامادەباشییەکی بەرزدا بن.
303 جار خوێندراوەتەوە