دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی
سوپای سوریا، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب
کرد و تێیدا کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی و دەستپێکردنی ڕێکاری سەربازیی نوێی ڕاگەیاند
هەواڵ: KNN
سوپای سووریا ئاماژەی
بەوە کردوە، ڕێڕەوێکی مرۆیی لە گوندی حومەیمە دەکرێتەوە. ئەم ڕێڕەوە دەکەوێتە سەر ڕێگای
سەرەکیی نێوان شاری دێر حافیر و شاری حەلەبە، تاوەکو مەدەنییەکان بتوانن لەو
ناوچانە بچنە دەرەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویستە هاوڵاتییان بە زوترین کات لە هەمو
بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە دور بکەونەوە
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی
سوپای سوریا جەختی کردوەتەوە کە هێزەکانیان دەست دەکەن بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی
سەربازی بە مەبەستی لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەک کە زیان بە ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتییان
دەگەیەنێت
ئەم بڕیارەی سوپای
سووریا لە کاتێکدایە کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب و دەوروبەری دێر حافیر و مەسکەنە،
ڕوبەڕووی گرژییەکی سەربازیی توند بونەتەوە و کەمێک پیش ئێستاش ناوەندی
ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
و تێیدا هۆشداریی دا لە توندبونەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکانی دێر
حافیر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین و ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ فرۆکەکانی تورکیاو
گروپەچەکدارەکانی دیمەشق چەندین هیرشیان ئەنجامداوەو شوێنی مەدەنیان کردوەتە
ئامانج
3372 جار خوێندراوەتەوە