شەپۆلی نوێی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 17/01/2026
کوردستان
+
-

سەرما کۆتایی نەهاتووە و شەپۆلێکی بەفر و بارانیش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە درەنگانی شەودا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە، هەروەها بارینی کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک.

 

کەشناسیی وتویەتی سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێ ناوچە لە پاڕیزگای کەرکوک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفر بارین لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنورییەکان دەگرێتەوە.

پلەکانی گەرماش لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان 1پلەی سیلیزی ژێر سفر بۆ 12 پلەی سیلیزی دەبن.

لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە سبەینێ تا 20 ی مانگ شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوەکاریگەرییەکەی لەسەر ناوچەکان جیاواز دەبێت و بڕی دابارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.

 

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشدا، سەرما کۆتایی نەهاتووە و پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێننەوە کەش زۆر سارد دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ خوار سفر و لە ناوچە نزیک شاخاویی و سنورییەکانیش سفر و ژێرسفر دەبن، جیا لەوەش شەپۆلی دیکەی بەفروباران لەم مانگەدا هەیە کە دابارینی زۆر باشی پێدەبێت...

1051 جار خوێندراوەتەوە