نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە مەرسومەی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دەکات و دەڵێت پشتیوانی هەر هەوڵێکن بۆ بنیادنانی سوریایەکی فرەپێکهاتە.
هەواڵ:KNNC
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی سوریا و مەرسومەکەی سەرۆکی ڕاگوزەری وڵاتەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند.
دەاقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
"پێشوازی لە مەرسوومی دوێنێی بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا دەکەم. داننان بە کورد وەک پێکهاتەيه‌كى ڕەسەن و پاراستنی مافه‌كانى، هەنگاوێكی گرنگى سياسى و ياساييى دروسته بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ و مسۆگەرکردنی مافی هەمووان.
ڕێزگرتن لە فرەیی و یەکسانی وەک سەرچاوەی هێز، نەک هۆکاری دابەشبوون، بنەمای سەقامگیری و ئاشتییە و پێکەوەژیانی نیشتمانی بەهێز دەکات. له كاتێكدا ئه‌م مه‌رسوومه به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه بەهای تەواوەتیی ئەم بڕیارانە له‌وه‌دايه بکرێنە یاسای بەکار و لە دەستوورى داهاتووى سووريادا جێ‌گير بكرێن بۆ ئەوەی پارێزراو و بەردەوام بن.
پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک له سووریا کە هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی و پەراوێزخستن لەباوەش بگرێت، تیایدا مافه سیاسی و کولتوورییه‌کانی هه‌مووان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن و ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به‌هێز بكات.
بۆيه داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دوور لە توندوتیژی، پێکەوە کار بكه‌ن بۆ دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرسوومە و گۆڕینی بۆ سیاسەت و کرداری بەرجەستە. هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگيريدا."
73 جار خوێندراوەتەوە