هەسەدە دەڵێت دیمەشق ڕێککەوتنی شکاندوە و پێش کشانەوەی تەواوەتی شەڕڤانان سوپا چووەتە دێرحافر و مەسکەنە و داوا لە وڵاتانی نێوەندگیر دەکات ڕۆڵی خۆیان ببین لە جێبەجیکردنی تەواوەتی ڕێککەوتن.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا پێشێلکردنی ڕێککەوتنی لەلایەن دیمەشقەوە ڕاگەیاند و ئەماژەی بەوەدا پێش کشانەوەی شەڕڤانان ئەوان چوونەتە نێو دێرحافر و مەسکەنە.
هەسەدە وتویەتی" لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پشتیوانیکرابوو، ڕێککەوتن کرا کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دوای تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانمان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحەفەر و مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب. بەڵام دیمەشق مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد و پێش ئەوەی شەڕڤانانمان بە تەواوی بکشێنەوە، هاتە ناو شارۆچکەکانەوە، ئەمەش دۆخێکی زۆر مەترسیداری دروستکرد کە ئەگەری هەیە کاردانەوەی جددی هەبێت"
هەسەدە داوای لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و ئەوانە کردوە کە نێوەندگیری پشتیوانی ڕێککەوتنبوون، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر...
147 جار خوێندراوەتەوە