سێنتکۆم: بەرپرسێکی باڵای قاعیدە لە سوریا کوژرا

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 18/01/2026
جیهان
+
-

ئەمەریکا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای قاعیدەی لە باکوری سوریا ڕاگەیاند و دەڵێن پلانداڕێژەری کوشتنی چەند ئەمەریکییەک بووە لە سوریا.

 

 

هەواڵ:KNNC

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا-سێنتکۆم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوێنیشەو لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتودا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە کوژراوە کە بەرپرسیاری کوشتنی ژمارەیەک ئەمەریکیی بووە لە سوریا.

 

سێنتکۆم وتویەتی، سەرکردەکەی قاعیدە ناوی بیلال حەسەن جاسمە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەبووە بەو چەکدارەی داعشەوە کە بەرپرسیار بوو لە هێرشەکەی ڕۆژی 13ـی مانگی ڕابردوو، کە تێیدا دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێک کوژران، لە شاری تەدمور لە سوریا.

 

هاوکات براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە ڕایگەیاند: کوژرانی کارمەندێکی تیرۆریستی کە پەیوەندی هەبووە بە گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتیی ئەمریکییەوە، نیشانەی سووربوونی ئێمەیە لە بەدواداچوون و ڕاوەدونانی ئەو تیرۆریستانەی هێرش دەکەنە سەر هێزەکانیان...

167 جار خوێندراوەتەوە