سیناتۆری دیاری ئەمریکی،
لیندسی گراهام، هۆشدارییەکی توند و ڕاستەوخۆی ئاراستەی تورکیا و حکومەتی نوێی سووریا
کرد سەبارەت بە هەر هێرشێک بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
هەواڵ: KNN
لیندسی گراهام لە پەیامێکدا لە
تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاند، زانیاریی باوەڕپێکراویان پێگەیشتوە
کە سوپای سووریا و تورکیا خەریکی هەماهەنگین بۆ پێشڕەوی سەربازی دژی هێزە کوردییەکان
(هەسەدە)
گراهام جەختی کردەوە کە
ئەم هەنگاوە کاردانەوەیەکی زۆر توندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە
پاراستنی کوردەکانی بە ئەرکێکی ئەخلاقی و ستراتیژی ناوبرد و وتی: کوردەکان هێزی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی
داعش و ساڵانێکی زۆرە هاوپەیمانی نزیکی ئیسرائیلن، بۆیە ڕێگە نادەین هیچ هێرشێکیان
بکرێتە سەر.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت حکومەتی نوێی
سووریا بزانێت پێشێلکاری بەرامبەر کەمینەکان قبوڵکراو نییە.
1291 جار خوێندراوەتەوە