بەڕێوەبەریی خۆسەر
داوای پاراستنی کوردانی حەلەب دەکات دەشڵێت دڵنیاییدان لە سەقامگیریی دۆخەکە بوونی
هێزێکی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی ناوچەکە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەری خۆسەر لە
بەیاننامەیەکیدا لەبارە دۆخی حەلەب و دەستبردن بۆ ماڵ و ژیانی کوردەکان لەلایەن
چەکدارانی دیمەشق و گروپە گرێدراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند: خەڵکی سڤیل ڕووبەڕووی
هەموو جۆرە ئازار و ئەشکەنجە و تاوانێکی جەنگیی بوونەوە لەلایەن ئەو گروپانەوە،
خەڵک لە ماڵی خۆی ڕاگوێزرا و کۆچی زۆرەملێی پێکرا لەلایەن هێزێکەوە کە داعش
سەرکردایەتی دەکات.
خۆسەر وتوشییەتی، بە لەبەرچاوگرتنی
نەبوونی متمانە بە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت، کە لەلایەن کەسانی خاوەن ئایدۆلۆژیای
توندڕەو و سەر بە داعشەوە سەرکردایەتی دەکرێن داوا لە کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتیی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت بەرپرسیارییەتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چاودێری بارودۆخی
مرۆیی و ئەمنی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بکەن، داوای جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی
لەو دوو گەڕەکە دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی دیکە...
88 جار خوێندراوەتەوە