"ئەبو نوح" ئەو پیاوەی بانگەشەی پەیامبەریی دەکرد و باسی لەوەکرد کە تۆفانێکی گەورە بەڕێگاوەیە و جیهان کۆتایی دێت.. بە ئۆتۆمبێلی مارسیدسی ئاخیر مۆدێلەوە دەرکەوت و لە پەیامێکیشدا دەڵێت: کۆتایی جیهان بۆ سێ هەفتەی دیکە دواخراوە.
ئەبو نوح ئەم ڤیدیۆیەی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوکردوەتەوە، بەپێی میدیاکانی غانا، نرخی ئۆتۆمبێلەکەی 89 هەزار دۆلارە و بەو پارەیە کڕدراوە کە خەڵکی پێیدابو بۆ دروستکردنی ئەو کەشتییانەی کە بانگەشەی بۆ دەکرد بەناوی ئەوەی جیهان لە (25)ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و 11 کەشتی دروست کردوە بۆ ئەوەی خەڵکەکە ڕزگاریان ببێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، خەڵکێکی زۆر باوەڕیان بە بانگەشەکەی کردبو، تەنانەت زۆرێک لەو خەڵکە ماڵ و حاڵی خۆیان فرۆشتبو تاوەکو بچنە نێو کەشتییەکەی ئەبو نوحەوە.
میدیاکانی غانا باسیان لەوەکردوە کە ئەم هاوڵاتییەکە دەستگیرکراوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازادکراوە.
29 جار خوێندراوەتەوە