ئەردۆغان
وەڵامی ناتانیاهۆی دایەوە لەبارە خەونەبینین بە ئیمپڕاتۆرییەتەوە و دەڵێت تورکیا
سەرچاوەی پێشکەوتنی جیهانە و بەردەوام دەبن لە پێشخستنی جیهان.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی بنیامین
ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەراوێزی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی نێوان
ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان بە تورکیای وت خەیاڵتان خاوە و خەو بە ئیمپڕاتۆرییەتەوە
دەبین، ڕەجەب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وەڵامی دایەوە و وتی تورکیا سەرچاوەی
پێشکەوتنی جیهانە لە ڕابردوودا جێنەماوە.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی
بەوەکرد کە یەکەم زانکۆی ڕۆژئاوای بە زمان و پەیڕوی تورکیی بووە بۆ چەندین سەدە،
تورکەکان لە بوارە زانستیی و هونەریی و کلتورییەکانکاری گەورەیان ئەنجامداوە، نەک
تەنها بۆ تورکیا و ڕۆژئاوا بەڵکو بۆ هەموو جیهان،
ئەردۆغان وتیشی،
"قسەکانم بۆ ئەوە نییە کە بەدیار ڕابردووی پرشنگداری تورکیاوە دابنیشین و
هەنگاو نەنێین، نەخێر بابەتەکە ئەوەیە کە شانازیی بە بابوباپیرانمانەوە دەکەین،
بەڵام لە ڕابردوودا جێنەماوین و جێنامێنیهن، ئیمە ئەزموون لە پێشینانمان وەردەگرین
و کۆی دەکەینەوە و بەهێزی دەکەین بۆ داهاتوومان".
ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی، تورکیا لەبەر چەند دەستکەوتێک
پشت لە زانین ناکات و ئەوان بە بیرۆکە و زمانی خۆیان پلانی خۆیان دادەڕێژن،
ڕێگەیەک بۆخۆیان بنیاددەنێن نەک تەنها بە ژیریی بەڵکو بە دڵ و هۆش و سۆزەوە...
106 جار خوێندراوەتەوە