هاوسه‌ری سه‌رۆك شاره‌وانی پێشوی ئیسته‌نبوڵ كه ئێستا له‌زینداندایه
ده‌ڵێت؛ بۆ من و مناڵه‌كانم قۆناغێكی سه‌خته به‌ڵام بێ هیوا نابین.
هەواڵ:KNNC
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس دیلیك كایا رایگه‌یاند:
دیموكراسیی له‌توركیا به‌سه‌ختی بریندار بووه به‌ڵام بێ ئومێد نابین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ناكرێت ویژدانی گشتیی كپ بكرێت.
وه‌ك ئه‌و ژنه ده‌ڵێ ،ئه‌وان متمانه‌یان به‌گه‌لی توركیا و هاوكاریكردنیان هه‌یه بۆیه
بڕیاریداوه ببێته ده‌نگی هاوسه‌ره به‌ندكراوه‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن داواكاری
گشتییه‌وه 142 تۆمه‌تی ئاراسته‌ی كراوه‌و سزاكه‌شی ده‌گاته 2430 ساڵ
زیندانیكردن.
وه‌ك دیلیك ده‌ڵێت،ئه‌و به‌ته‌نیا نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ
هاوسه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و عوسمان كاڤالا پێكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی به‌رخودان و دانبه‌خۆداگرتن ده‌كه‌ن.
79 جار خوێندراوەتەوە