وادەی بارانبارین ڕاگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 21/12/2025
کوردستان
+
-

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە و لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت.

 

 

هەواڵ:KNNC


کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەواوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، خێرایی با ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکدەبن لە دوێنێ.

 

لای خۆشییەوە کەشناس هەڤاڵ گەڵۆزی لەبارەی وادەی بارانبارینەوە ئاماژەی بەوەدا، لەدرەنگانی شەوی سێشەممەلەسەر چوارشەممە واتا دووسبەی شەوەکەی، ئاسمان لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باشوری پارێزگای هەولێر و موسڵ و بەشێک لەناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و کۆیە و ناوچەشاخاوییەکانی هەولێر دەگۆڕێت بۆهەوری تەواو شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ی کورتخایەن ڕوولەوناوچانەی هەرێم دەکات،

 

وتیشی، شەپۆلەکە بە پلەیەک کاریگەریی لەسەرتەواوی ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و باشوری پارێزگای هەولێرهەیە، بەتایبەت لەکەرکوک و دەوروبەری ئەگەری نمەباران بۆبارانی مامناوەند هەیە لە ناوچەکانی دیکەش ئەگەری نمەباران هەیە، شەپۆلەکە کورتخایەنە لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەرەو لاوازبوون دەچێت لە هەندێ ناوچەکاریگەرییەکەی تا دواینیوەڕۆ بەدواوە....

3168 جار خوێندراوەتەوە