عەبدوڵڵا
ئۆجالان دەڵێت ئیسلام ئایینی ئازادیی و دادپەروەریی و یەکسانییە و سەرمایەداریی
هەوڵی داوە جەوهەری ئایینەکە ونبکات و ئایینی ئیسلام وەک خۆی بە دەرمانی دەردەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵڵا
ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە یەکەمین کۆنگرەی
ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا نارد و وتی: ئیسلامی
دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە، جەوهەری ئایینی ئیسلام ئازادیی و
دادپەروەریی و یەکسانییە، بەڵام ئیسلامی دەوڵەتیی یاخود سیاسیی بەکاری دەهێنێت و
وایکردوە جەوهەرەکەی ونبکات.
عەبدوڵڵا ئۆجالان
ئاماژەی بەوەداوە، ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ گیانی پەیمانی مەدینە، . ئەو
پەیمانە پەیمانی پێکەوەژیانی باوەڕی، گەل و کولتوورە جیاوازەکانە بە ئیرادەی خۆیان
و بێ زۆرەملێیە. پێویستە بزاندرێت جیهادی ڕاستەقینە تێکۆشانە دژ بە خۆپەرستی و
چەوساندنەوەیە لە ڕێگەی ڕەخنەلەخۆگرتنی بەردەوامەوە. بیرکردنەوەی شورا لە ئیسلامدا
بە مانای عەقڵی کۆلەکتیڤ و بڕیاردانی دیموکراتیکە.
لە کۆتایی
پەیەماکەیدا ڕێبەری پەکەکە وتویەتی، "لەجێگەی ئەوەی ئیسلام بکەینە
کەرەستەیەکی سیاسی دەوڵەت و گروپە جیاوازەکان، با بیخەینە خزمەت ژیانی ئازادی
کۆمەڵگایەک کە لەسەر ئەو بنەمایە خۆی بەڕێکخستن کردووە. ئیسلامی دیموکراتیک
شارستانییەتێکی جێگرەوەیە کە بنەماکەی، ئازادیی ژن و هاوسەنگی ژینگەیی خوشک-برایەتی
گەلانە، تەنیا ئەم لێکدانەوە دیموکراتیکە
دەتوانێت ببێتە دەرمان بۆ برینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوادارین گفتوگۆکانتان
لەو چوارچێوەیەدا سوودبەخش بن بۆ پڕۆسەی کۆمەڵگای دیموکراتیکمان کە دەستمان
پێکردووە."
343 جار خوێندراوەتەوە