مەزڵوم عەبدی
دەڵێت لەگەڵ حکومەتی سوریا لێکتێگەیشتنی باش هەیە نزیکن لە ڕێککەوتن و مەرجە
سیستمی سوریا ناناوەندیی بێت.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات،
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی ڕاوێژکاری بۆ پاڵپشتیکردنی لیژنەی
دانوستان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان گۆڕەپانی سوریا و ڕێککەوتنی 10ی ئازار، ئاشکرایکرد کە ئێستا لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان کورد و دەسەڵاتی سوریا هەیە.
مەزڵوم عەبدی وتی
لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش سەبارەت
بە یەکخستنی هێزە سەربازییەکان بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیی
و بابەتی دەستوریی هەیە کە پێویستی بە کات هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە
هەموو سوریا بگرێتەوە.
مەزڵوم کۆبانێ
جەختی لە خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە و وتی دەیانەوێت هەرێمەکە
لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەببرێت.
فەرماندارەکەی
کورد جەختی لە نانەوەندیی
دەسەڵاتی سوریا کردەوە و وتی مەرجە سیستم ناناوەندیی بێت، فۆڕمی حکومەت و بەشداری هەموو پێکهاتەکان پایەی بنەڕەتین و ئەمەش پێویستی
بە گفتوگۆی قووڵتر هەیە بۆ گەیشتن بە دەستوورێک کە ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو
سورییەکان بێت.
ئاماژەی بەوەدا، پێشکەوتن هەیە لە داڕشتنی دیدگەیەکی هاوبەش سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان و دەبێت سامانە
سروشتییەکان هی هەموو سوورییەکانبن.
لەکۆتاییشدا وتی، لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە بۆچوونەکاندا لەسەر پرسە سەرەکییەکان و هیواخوازن لە داهاتوودا بگەنە ڕێککەوتنی تەواوەتی لە تەواوی پرسەکاندا...
314 جار خوێندراوەتەوە