لە یەکەم ڕۆژی زستانەوە
کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و وادەی کۆتاییهاتنی ڕەشەباش ڕاگەیەندرا.
هەواڵ:KNNC
کەشناسی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوەهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و
پەڵەهەور دەبێت و کۆتایی بەڕەشەبا دێت، خێرایی با دەگاتەوە 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە
کاتژمێرێکدا، سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.
لەبارەی پلەکانی
گەرماوە کەشناسیی ئاماژەی بەوەداوە، بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 18 پلەی
سیلیزییدا دەبن و نزیکدەبن لە جێگیریی.
لەبارەی وەرزی
زستانیشەوە کە سبەینێ یەکەمین ڕۆژیەتی، شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە سبەینێوە هەست بە گۆڕانکارییە وەرزییەکان دەکرێت، ئەمساڵ لە سێ زستانی ڕابردوو ساردتر
دەبێت و ڕێژەی بەفر و بارانبارین تێیدا زیاتر دەبێت، بە جۆرێک کە چاوەڕوان دەکرێت
چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفربارینێکی زۆر ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە...
3178 جار خوێندراوەتەوە