بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر دوپاتیکردەوە ؛ ڕێککەوتنی گازی سروشتی نێوان وڵاتهكهی و ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی
تەنیا بازرگانییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی غەززە و قەیرانی ئاوارەبوونەوە نییە.
هەواڵ:KNNC
وهك عەبدولعاتی دهڵێت "رێککەوتنی گازی نێوان میسر و ئیسرائیل مامەڵەیەکی تەنیا
بازرگانییە لە نێوان کۆمپانیاکان".
سەبارەت بە ئیدارەدانی کەرتی غەززە لە دوای ئاگربەست، وەزیرەکە ڕوونیکردەوە،
وردەکارییەکانی ئەو لیژنەیە ئیدارییەی کە کەرتی غەززە بەڕێوەدەبات لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا
ڕادەگەیەنرێت.
عەبدولعاتی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆدەنگییەکی عەرەبی هەیە لەسەر جێگیرکردنی لیژنەیەکی
ئیداری تەکنۆکرات و سازانی لایهنه فهڵهستینیهكان.
وتیشی جێبەجێکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، نابێت بە شێوەیەکی بژاردهكاری بێت
و لهههمان كاتیشدا جهختیكردهوه كه ترەمپ تاکە گەرەنتی جێبەجێکردنی ئاگربەسته
لە غەززە .
54 جار خوێندراوەتەوە