پێشبینی دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنێکی
سەربازی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ئەنجامبدرێت و ئەمەریکاش نێوەندگیریی
دەکات.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تەلەزفیۆنی فەرمی
سوریای ڕاگەیاندوە، ئەمەریکا فشارێکی زۆری خستوەتە سەر دەسەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە
بۆ ئەوەی بەر لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن و بڕیارە
لە نێوان 27 بۆ 30 ی ئەم مانگە، ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەندرێت.
ڕێککەوتنەکە بریتییە لە یەکخستنی (90) هەزار ئەندامی هێزەکانی سوریای
دیموکرات و ئاسایش لەناو وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا.
سێ فیرقەی سەربازی هەسەدە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری تەرخان دەکرێن
بۆ ڕەققە و دێرەزور و حەسەکە.
سوپای سوریا داوای دامەزراندنی لیوایەكی ژنان و لیوایەكی دژە تیرۆر دەکات،
بە پاڵپشتی ئەمریکا، لە چوارچێوەی هەیکەلی سوپای سوریادا.
لەگەڵ ئەوەشدا،
بەڕێوەبردنی تەواوەتی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە
لەلایەن هەسەدە و نەچوونەناوەی دەسەڵاتی سوریایە بۆ ئەو ناوچانە...
34 جار خوێندراوەتەوە