وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه تا ئێستا 70%ـی هەرێمی کوردستان
کارەبای 24 کاتژمێری پرۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە و ئهمهش دوایین وەرزی زستان دەبێت
لە کوردستان کە تێیدا کارەبا بپچڕێت.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی کارەبا لهراگهیهنراوێكیدا
هاوڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی
و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە
باشترین شێوە، بەردەوام دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكردوه ئەم چالاکییانە كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری
بنبڕ دەکەن .
ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە، ههرئهمرۆ وەزارەتی ناوبراو
لە ڕاگەیەنراوێکی تریدا ئاگاداری هاوبەشانی کردەوە: بەهۆی كێشهیهكی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر بڕی 250 ملیۆن پێ
سێجا گاز کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.
354 جار خوێندراوەتەوە