لە ناوەندی
شارەکان بەفر دەبارێت و دابەزینی پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ شەپۆلی ئێستای بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و شەپۆلێکی دیکەش لەم ڕۆژانە ڕوو لە
ناوچەکە دەکات و بەجێگیربوونی دابارینی باشی پێدەبێت و کەشناسیی عێراقیش هۆشداریی
داوە لە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما تا ئاستی پلەی بەستن.
لەبارەی ڕەوشی
کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو، کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند:
لە 10 ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێ واتا لەدوای دوو هەفتەی دیکەوە، یەکەمین شەپۆلی
سەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و دابەزینی پلەکانی گەرما ژمارەی
پێوانەیی تۆماردەکات.
ئەو کەشناسە
ئاماژەی بەوەشدا، کە لە مانگی داهاتوودا جیا لە بارانبارین بەفربارینی ناوەندی
شارەکان دەگرێتەوە و زستانەکەشی پڕباران دەبێت...
8307 جار خوێندراوەتەوە