سه‌رۆكی روسیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند له‌سه‌رۆكی توركیا ده‌كات و پێیده‌ڵێت
یاری به‌ئاگر مه‌كه.
هەواڵ:KNNC
دوای ئه‌وه‌ی له‌دوو رۆژی رابردودا فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی روسیا له‌لایه‌ن
فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری ئێف 16 ه‌وه له‌نزیك سنوره‌كانی توركیا تێكشكێنرا،
ڤڵادیمیر پۆتن به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد‌و پێڕاگه‌یاند
كه یاری به‌ئاگر نه‌كات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و فرۆكه درۆنه‌ی روسیا به‌ر له‌تێكشكاندنی
خۆی گه‌یاندوه‌ته نێو خاكی توركیا‌و چاودێری كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مێنانی
چه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا خراوه‌ته خواره‌وه .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، تورکیا هەوڵدەدات
سیستەمی مووشەکی ئێس 400ی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ڕوسیا كه پێشتر به‌قه‌رز به‌بڕی 2.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی له‌مۆسكۆی كڕیبوو.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌نقه‌ره
لە هەوڵدایه بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا تاوه‌كو بتوانێت
ببێتە هۆی هەڵگرتنی سزاکانی سەر کەرتی بەرگری تورکیا و دووبارە چوونە ناو بەرنامەی
فڕۆکەی جەنگی ئێف 35.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان ، ڕەجەب
تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە شێوەیەکی شەخسی لە میانەی دیدارەکەیاندا لەگەڵ
ڤلادیمێر پوتین ئه‌وپرسه‌ی وروژاندووە و ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی روسیای توڕه‌و نیگه‌ران كردوه.
هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی S-400 بۆ روسیا
له‌كاتێكدایه هێشتا ئه‌و سیستمه له‌لایه‌ن توركیاوه چالاك نه‌كراوه‌و وه‌ك
بلۆمبێرگیش ئاماژه‌ی پێكردوه ناتۆ داوای له‌ئه‌نقه‌ره كردوه خۆی له‌و سیستمه
به‌دور بگرێت چونكه ره‌نگه ئه‌و سیستمه زانیاری هەستیار بۆ
مۆسکۆ بخاتە ڕوو. ئەم نیگەرانیانە یارمەتیدەر بوون لە هاندانی بڕیاری ئەمریکا بۆ دەرکردنی تورکیا لە پرۆگرامی F-35 لە ساڵی 2019. ساڵی دواتر واشنتۆن سزای بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا لە ڕێگەی سزاکانەوە (CAATSA) سەپاند، ئەمەش
دەستی تورکیای بۆ گه‌یشتن بە تەکنەلۆژیای سەربازی هەستیاری ئەمریکا بڕی.
8553 جار خوێندراوەتەوە