زۆر کەس لهوبڕوایهدان کە خەوی ئارام لە مێشکەوە دەست پێدەکات،
بەڵام لە ڕاستیدا لە بەشێکی خوارەوەی جەستە دەستپێدەکات کە بریتییە لە ڕیخۆڵە.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕی ساینس ئەلێرت لهراپۆرتێكیدا بڵاویكردوهتهوه؛ گردبونهوهی
تریلیۆن میکرۆب کە لە کۆئەندامی هەرسدا دەژین، کە بە مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە ناسراوە،
ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی کوالیتی خەو و باری دەروونی و تەندروستی گشتی.
کاتێک مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە هاوسەنگ و تەندروست بێت، خەوتن زیاتر باشتر دەبێت
و کاتێکیش تێکدەچێت، زۆرجار کەمخەوی و تێکچوونی خەو و سوڕی خراپی خەو ڕوودەدات.
ڕیخۆڵە و مێشک بە بەردەوامی پهیوهندییهكی راستهوخۆیان پێكهوه ههیه.
ئەم تۆڕە پەیوەندییە دەمارەکان و هۆرمۆنەکان و سیگناڵەکانی بەرگری لەش لەخۆدەگرێت.
ناسراوترین بەشی ئەم سیستەمە دەماری ڤاگۆسە کە وەک هێڵی پەیوەندی دوولایەنە کاردەکات
و زانیاری لە نێوان ڕیخۆڵە و مێشکدا دەگوازێتەوە.
توێژەران هێشتا لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی دەماری ڤاگۆس(پهنهان) دەکەن لە خەودا،
بەڵام بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە زیادبوونی چالاکییەکانی دەماری ڤاگۆس پاڵپشتی سیستەمی
دەماری ئارام و لێدانی رێك و پێكی دڵ و پشوودان دەکات. بەهۆی ئەم پەیوەندییە نزیکەوە
گۆڕانکاری لە ڕیخۆڵەدا کاریگەری لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی مێشک و باری دەروونی و خەو
هەیە.
748 جار خوێندراوەتەوە