لەگەڵ هاتنی وەرزی
زستان، زۆر کەس بەهۆی ساردی کەشوهەوا و کورتبوونەوەی ڕۆژەکان سیستمی خهوتنیان
تێكدهچێت.
هەواڵ:KNNC
دەیڤید گاری پزیشکی
گشتی به ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی ڕایگەیاندووە : کەشوهەوای سارد و گۆڕانی
ئاستی چالاکییەکانی ڕۆژ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر خەوتن لە وهرزی زستاندا هەیە.
گاری ڕوونیکردەوە ،
پلەی گەرمی کاریگەری لەسەر ڕیتمی ڕۆژانەی جەستە هەیە و گەرمای زۆریش ڕێگری دەکات لە
خەوتن، لەکاتێکدا پلەی گەرمی زۆر نزم توانای ئارامبوونەوەو خاوبونهوهی جەستە تێکدەدات.
وهك ئهو پزیشكه دهڵێت
"ئەگەر سارد بێت، جەستەت سەرقاڵی پاراستنی پلەی گەرمی خۆی دەبێت لەبری ئەوەی
بخەویت، ئەگەر لە نێو بێخهفهكهتدا دەلەرزیت، ئەوا مهحاڵه خهوت لێبكهوێت.
گاری ئاماژەی بەوەشکردووە،
زۆربەی خەڵک تەنها بیر لە ژمارەی کاتژمێرەکانی خەوتن دەکەنەوە، بەڵام گرنگە بیر لە
گەیشتن بە قۆناغەکانی خەوی قووڵ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر
بەئاگابوونەوە یان هەستکردن بە سەرما لەناکاو دەتوانێت گواستنەوەی جەستە بۆ خەوێکی
قووڵتر تێکبدات.
گاری جەختی لەوە کردەوە،
"ئەگەر بۆرییەکانی هەناسەت توشی هەوکردن بوو، لووتت ئاوی لێهات و کۆکە و قوڕگ
ئێشەت هەبوو، پێدەچێت خەوتنت قورستر بێت".
ئامۆژگاری ئهو
پزیشكه بۆ باشتر خەوتن لە وەرزی زستاندا:
ڕۆتینی بەردەوامیی خەوتنت
بپارێزە.
وەرزشکردنی بەردەوام.
خۆت بە چەند بهتانییهك
داپۆشە.
ژووری نوستنەکەت لە
پلەیەکی گەرمی گونجاودا بهێڵەرەوە.
لە ڕۆژدا پیاسه بكه.
153 جار خوێندراوەتەوە