بارانبارین بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:46 - 13/12/2025
کوردستان
+
-

بارانبارین بەردەوام دەبێت و هۆشداریی لەبارەی کەشوهەواوە دەدرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

شەپۆلی بارانبارین بەردەوامە و بەپێی نوێترین پێشبینییە بڵاوکراوەکانی کەشناسیی عێراقیش، ئەم شەپۆلەی ئێستا لە ناوچەکەیە تا سبەینێ کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەمێنێت بە بڕ و ڕێژەی جیاواز.

 

لەوبارەیەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین تاوەکو ڕۆژی یە کشەممە بەردەوامە و کەشەکەش بەشێوەیەکی گشتیی زستانە دەبێت،

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناوچە شاخاوییە سنوریی و بەرزەکان بەفر دەبارێت بۆ زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکان ڕێژەیەکی باش باران ماوە و هەندێک ناوچەی زۆر کەمیش مامناوەند، هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بڕێکی باش و پێویستیتری لە باران و بەفر پێوەماوە.

 

بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژی دوشەممەوە جاریکی دیکە شەپۆلێکی گۆڕانکاریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکە دەکات و  بە جێگیربوونی ئەگەری بارانباریین هەیە.

 

هاوکات کەشناسیی هۆشداریی داوە لەبارەی کەشوهەوای دووشەممە کە تەم دروست دەبێت و ئاستی بینین کەمدەبێتەوە، داواکراوە هاووڵاتییان بە ئاگاییەوە لێخوڕیی بکەن...

2384 جار خوێندراوەتەوە