کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بارانبارین تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی
هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: كەشی ئەمڕۆی ناوچەكە بە گشتی ئاسمان هەور
و هەندێ كات نیمچە هەور دەبێت ,كاریگەری شەپۆلی
بارانبارینیش بەرەو كۆتای دەچێت، بەڵام ناجێگیری كەش هەندێ جار چالاک دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان
و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری كەمێك باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆک لەكاتی جیاجیا
هەبێت .
ڕایگەیاند: كاریگەری ئەم
شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە كۆتای
دێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە
سەر ناوچە جیاوازەکان.
سەبارەت بە كەشی سبەی
پێنجشەممە ئاماژە بەوەدراوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێ
كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە
باران لە هەندێ كاتدا هەیە , وە بەگشتی كەشەكە تا ڕادەیەك جێگیرە جگە لە ناوچە
شاخاوییە بەرزەكان هەندێ كات نمە بارانی دەبێت
و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد
بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ...
2260 جار خوێندراوەتەوە