به‌پێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی ، دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له‌به‌شێكی غه‌ززه له مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا به‌پێی
ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه هه‌یه ، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس کاردەکات بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی
هێزی خۆی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی
له‌غه‌ززه‌دا هه‌بوه.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەکە له‌زاری بەرپرسانی ئیسرائیلی و بەرپرسێکی هەواڵگریی
عەرەبی، بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ حەماس سەرەڕای لەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەکانی
و هەزاران چەکداری، توانیویەتی دەسەڵاتی خۆی لە کەرتی ناوچەکەدا بسه‌پێنێته‌وه‌و هێزەکانی
پۆلیسیش بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و باجیش بخاته سه‌ر هه‌ندێك كاڵای
گرانبه‌های هاورده‌كراوه.
ڕۆژنامەکە لە زاری شاڵۆم
بن حەنان، بەرپرسی پێشووی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) نووسیویەتی: حەماس
گورزێکی گەورەی بەرکەوت، بەڵام شکستی پێنەهێنا، تا ئێستاش له‌سه‌ر پێكانی ڕاوه‌ستاوه.
ئاماژەی بەوەشکراوه،
كه‌بەپێی خەمڵاندنە فەرمییەکان حه‌ماس له‌ئێستادا خاوه‌نی 20 هەزار چەکداره و
توانیویشیه‌تی جێگه‌ی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده كوژراوه‌كانی پڕ بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شدوپاتكراوه‌ته‌وه هێشتا حه‌ماس خاوەنی کۆگاو حەشارگەی چەکه و زیاتر
لە نیوەی تۆڕی تونێلە ژێرزەمینییەکانی وەک خۆی ماوەتەوە.
18 جار خوێندراوەتەوە