وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌برۆكسل كۆبونه‌وه
بۆ بڕیاریدان له‌سه‌ر گرتنه به‌ری چه‌ند ڕێكارێك بۆ توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی
كۆچبه‌ری.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی فرانس
پرێس بڵاویكرده‌وه ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌ر 27 ده‌وڵه‌تی
نێو یه‌كێتییه‌كه سێ بڕیاریان په‌سه‌ند كردوه، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی ئه‌وروپاوه
پێشكه‌شكراون له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆچبه‌ری.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه یه‌كێك له‌بڕیاره‌كان كردنه‌وه‌ی
سه‌نته‌ره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بۆ ره‌وانه بكرێت كه مافی په‌نابه‌رێتیان پێ‌نادرێت. هه‌روه‌ها
سزادانی ئه‌و كۆچه‌به‌رانه‌ی كه نایانه‌وێت خاكی ئه‌وروپا به‌جێبهێڵێن له كاتی درێژكردنه‌وه‌ی
ماوه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ری.
ماگنوس برونەر، کۆمیساری
ئەوروپا و ئه‌ندازیاری توندکردنەوەی سزاکان لەسەر کۆچى نایاسایی ڕایگەیاند، "پێویستە له‌م پرسه‌دا به‌ره‌و
پێشبچن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته لای هاوڵاتیانیان دروستبكه‌ن كه دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
پێشنیارەکانی برونەر
توڕەیی گروپەکانی چەپ و داكۆكیكارانی مافی کۆچبەرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ی ئەو ڕێوشوێنانە پێشێلکردنی مافی مرۆڤن.
سیلڤیا کارتا لە ڕێکخراوی
ناحکومی PICUM کە پارێزگاری له کۆچبەرانی بێ نایاسایی ده‌كات، دەڵێت: "یەکێتی
ئەوروپا لەبری ئەوەی وەبەرهێنان لە ئاسایش و پاراستن و یەکگرتن بکات، سیاسەتێک هەڵدەبژێرێت
کە ده‌بێته هۆی پاڵپێوه‌نانی خەڵک به‌ره‌و
مه‌ترسی و نه‌بونی ئاسایشی یاسایی.
27 جار خوێندراوەتەوە