عەلی سیستانی نەخۆشە

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 08/12/2025
عێراق
+
-

عەلی سیستانی نەخۆشە و ڕوونکردنەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی دەدرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆ نەخۆشکەوتنی عەلی حسێنی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعيکان، سەرچاوەیەکی نزیک لێی، نەخۆشکەوتنی ناوبراوی پشتڕاستکردەوە.

 

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە، بەڵێ ڕاستە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای سیعەکان نەخۆشە، بەڵام ئەو تەنها ئەنفلۆنزا یاخود پەتایەکی ئاسایی بووە و نەخۆشییەکەشی تێپەڕاندووە، لەدوای جێگیربوونی باری تەندروستییشی ڕێگە بە بینینی دەدرێت.

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، نوسینگەکەی عەلی سیستانی وا بیر دەکاتەوە و پلانیان وایە، کە لەگەڵ باشبوونی مەرجەعی شیعەکان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕێگە بدرێت سەردانیکەران سەردانی بکەن.

 

سەرچاوەکەی نزیک لە سیستانی ڕەتیکردەوە کە مەرجەعە شیعییەکە هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەن و مەترسیداری هەبێت و وتی، بە هیچ شێوەیەک هیچ ڕاستییەک لەو ڕاپۆرتانەدا نییە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تووشی نەخۆشییەکی سەخت یان هەر شتێکی لەو شێوەیە بووبێت، داواشی لە هاووڵاتیان کردووە کەباوەڕ بەو دەنگۆ و هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوانە نەکەن کە مەبەست لێی دڵەڕاوکێ چاندنە لە دڵیاندا...

 

223 جار خوێندراوەتەوە