محەممەد شیاع سودانی دەڵێت بە مەبەست
حکومەتەکەی بە ئامانج دەگرن و دەیکەنە شەیتان و ناوهێنانی حزبوڵڵا و حوسییەکانیش
وەک تیرۆرست بە بێمانا ناودەبات دەشڵێت چەکدانان بە ڕێککەوتنی سیاسی دەکرێت نەک حکومەت.
هەواڵ:KNNC
محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی نوێیدا ڕایگەیاند:
هیج هەڵوێستێکی سیاسییان بەرامبەری حزبوڵڵا و حوسییەکان نییە و عێراق هەمیشە لەگەڵ
گروپە ڕزگاریخوازەکانە کە دژی نادادیی و بە ئامانجگرتنی گەلی عەرەب دەجەنگن، هیج
کینەلەدڵێک لەوەدا ناتوانێت ستەملێکراوانی عەرەب تێپەڕینێت،
وتی ئەوەشی ڕوویداوە لەبارەی ناوهێنانی گروپە لوبنانی یەمەنییەکە تەنها لەبەر
جیانەکردنەوەی لیستەکانبووە و ئەو گورپانە پارە و سامانیان لە عێراق نییە تا
بلۆکبکرێن، هەشیانبێت ناتوانن مامەڵەی پێوەبکەن، ڕاستییەکە ئەوەیە ئامانج کار
لەسەر بەشەیتانکردن و ناشرینکردنی حکومەتەکەی دەکرێت، کۆی بابەتەکانیس پەیوەندییان
بە دەستوەردانی دەرەکییەوە هەیە، بەڵام بێگومان هەموو شت لە کاتی پێویستتدا ئاشکرا
دەکرێت و ڕێکاری توندیش دەگیرێتەبەر.
محەممەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بە هیج جۆرێک لە چوارچێوەی
هەماهەنگی یاخی نەبووە و بەپێچەوانەوە تاکە سەرۆک وەزیرانە کە پابەندبووە بە کۆبونەوەو
دیدارەكان لەگەڵ چوارچێوەکە و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، چونکە باوەڕی بە هاوبەشی
هەیە،
لە بەشێکی قسەکانیدا سودانی وتی گۆڕینی
پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ کارێک (وەزیفە) پەسەندکراونییە و دەبێتە هۆی لاوازکردنی
حکومەت، لە ئێستاشەوە هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن و شکاندی دامەزراوەکە
دەستیانپێکردوە
لەبارەی پرسی چەکدانانی گروپەکانیشەوە وتی، چەکداماڵینی
گروپەكان بە بریاری حکومەت نابێت و ناتوانن چارەسەری ئەو دۆخە بەو ڕیگەیە بکەن بەڵکو
ئەوە بە ڕێککەوتنێکی سیاسی بەرپرسیارانە چارەسەر دەکرێت...
124 جار خوێندراوەتەوە