شەپۆلی بارانبارارین بەردەوامدەبێت

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 08/12/2025
کوردستان
+
-

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە پێشبینی بارینی 200 ملم باران دەکرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC


شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلەکە ماوەدرێژە و بارانبارینی باشی لەخۆگرتوە بۆ تەواوی ناوچەکان، شەپۆلەکە بارانی بەلێزمە و تەرزە و بافربارینیشی لەگەڵە،

 

 

لەبارەی بڕی پێشبینیکراوی بارانبارین پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکرێت لەماوەی 24 کاتژمێری شەپۆلەکە واتا لەمشەوی ڕابردوەوە تا ئەمشەو لە سنوری سلێمانی کە نزیکە بە چەقی شەپۆلەکە، 125 ملیم بۆ 200 ملیم باران ببارێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی بۆ ناوچەکانی دیکە، هەولێر 60 بۆ 80 ملیم، دهۆک 80 بۆ 90 ملیم، هەڵەبجە 90 بۆ 100 ملیم، کەرکوک 100 بۆ 125 ملیم، کەلار 140 بۆ 175 ملیم، پێنجوێن 90 بۆ 150 ملیم، دەبێت.

هاوکات بەشێک لە کەشناسان هۆشدراییان لە بەهێزی شەپۆلەکە داوە و داوایان کردوە لایەنی پەیوەندیدار پشووی فەرمی ڕابگەیەنێت لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

 

بەپێی پێشبینییەکان بەم شەپۆلەی بارانبارین کۆتایی بە بێبارانیی و کەمبارانیی دێت و لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەدەدات و بەشێکی زۆر لە کانیاو و ڕووبار و سەرچاوەئاوییەکان دەژیەنەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارینەوە لە چەند ناوچەیەکی عێراق ئەمڕۆ پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە...

973 جار خوێندراوەتەوە