خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: ڕژێم ڕوخا و دەسەڵاتی ئێستا کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 07/12/2025
کوردستان
+
-

خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت ڕژێم ڕووخا و دەسەڵاتی ئێستاش خەریکی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکە، داواش دەکات بەزوویی ئاوەرەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.


هەواڵ:KNNC


خۆبەڕیوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بۆ ساڵیادی ڕوخانی ڕژێمی بەعسی سوریا و دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕژێمی پێشوو قێزەونترین شێوازەکانی دەستگیرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و هەڵاواردنی نەتەوەیی و ئایینی، هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگا و تاڵانکردنی سەرچاوەکانی وڵات بەکارهێناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سورییەکان و شکاندنی شکۆمەندیی و ئازادییانی، بەکارهێنا، ئەنجامەکەشی کۆتاییهاتنیبوو.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، گەلانی سوریا بە ئامانجی بەدیهێنانی خواستەکان و دەستبەری ژیانێکی شایستە شۆڕشیانکرد، ڕاستە دەسەڵات ڕوخا بەڵام دەسەڵاتی ڕاگوزرەی ئێستای سوریاش کۆمەڵکوژیی بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکان ئەنجامدەدات لە کەناراوەکان و سوەیدا دەسەڵات یەکییەتیی نیشتیمانیی پێشێلکردوە، بەشێوازێکی مەترسیدار بووەتە هۆی پەرتەوازەکردنی کۆمەڵگە و ڕقوکینە لەنێو خەڵکی بڵاودەکەنەوە.

 

خۆبەڕێوەبەرییەکە دوای لە حکومەتی سوریا کردوە سیاسەتێکی نیشتمانی هەمەلایەنە پەیڕەوبکات کە دڵنیایی بدات لە بوونی سوریایەکی نوێی شایستە بە هەموو سورییەکان، ئەوەش لەڕێگەی دانوستان و دیالۆگی نیشتمانیی دەبێت بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان، سوریا، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارە و ئاوارە ناوخۆییەکان و پەنابەران.

 

بەڕێوبەریی خۆسەر تیشکی خستوەتە سەر ئەوەی، کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەکگرتوویی یە، داواشی لە هەموو لایەنەکانی سوریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە، هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە هاتنە کایەی سوریایەک کە ئازادی و دیموکراسیی و دادپەروەریی و یەکسانیی تیادا بەرقەراربێت...

106 جار خوێندراوەتەوە