مەزڵوم عەبدی: 2026 بۆ ئەحمەد شەرع یەکلاکەرەوەیە

KNN : Kurdish News Network
03:56 - 07/12/2025
کوردستان
+
-

مەزڵوم عەبدی دەڵێت لە سەردەمی تەحریری شامەوە ئەحمەد شەرع دەناسن و لێی تێدەگەن و ساڵی داهاتوش یەکلاکەرەوەیە بۆی، ناشبێت ئەمەریکا بێمەرج پشتیوانی شەرع بکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە لێدوانیدا بۆ زە ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی قسەی لەبارەی دۆخی سوریا و ناوچەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لە سەردەمی تەحریری شامەوە ئەحمەد شەرع دەناسن و پێکەوە ئەزمونییان هەیە و بەباشی لە خۆی و هێزەکانی تێدەگەن.


وتیشی لە لازقیە 2 هەزار عەلەوی كوژران، لە سوەیدا هەزار دورزیی كوژراون، ڤیدیۆكان بڵاودەكرانەوە، ئەوە پەیام بوو كە دواتر نۆرەی كوردە، هەرچەندە ئەحمەد شەرع دەیەوێت ڕۆژئاوا و ئەمەریکا ڕازی بکات بەڵام ئەوە ئاسان نییە و ئەوان هێشتا مەترسییدارن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکایەتی ئێستای ئەمەریکا خواستی بەهێزکردنی سوریای هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت پشتیوانی هەسەدە بکات، بۆ ئەو بابەتەش چاوی بە تۆم باراکی نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا کەوتوە و گفتوگۆشیان كردوە لەبارەی تێكەڵبوون بە وەزارەتی بەرگریی سوریا،

 

لەبارەی چۆنییەتی تێکەڵکردنەکە وتی، ڕێككەوتوون لەسەر هێشتنەوەی سێ فیرقەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دوو كەتیبەی تایبەت، یەكێكیان بۆ پاراستنی ئاساییشی سنور و ئەویتر یەکینەیەکی ژنانە، هەموواان بەشێک دەبنن لە وەزارەتی بەرگریی بەڵام یەکێک لە ئاڵنگارییە گەورەکان یەکینەکانی ژنانن، چۆن ژنانی شەڕڤان تێکەڵی سوپایەک بکرێن کە یەکەکەی ژنانی نییە؟

 

مەزڵوم کۆبانی وتیشی، ئەمەریکا زۆربەباشی لە کورد و هەسەدە تێگەیشتوە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئەمەریکا بەبێمەرج پشتیوانیی ڕەهای دەسەڵاتی ئێستای سوریا و ئەحمەد شەرع بکات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو نازانێت ئەحمەد شەرع بەهێزتر دەبێت یان لاواز، ئەوە پەیوەندیی بە سیاسەت و لۆژیکی بەڕێوەبردنی خۆیەوە هەیە، ئەگەر خواستەکانی گەلی سوریا جێبەجێنەکات ئەوا شکستدەهینێت و بەپێچەوانەشەوە سەرکوتوو دەبێت، بۆیە بە هەموو پێوەرێک 2026 یەكلاكەرەوە دەبێت بۆی...

 

1226 جار خوێندراوەتەوە