ئەم هەفتەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:28 - 07/12/2025
عێراق
+
-

ئەم هەفتەیە سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری دەکرێت و مەرجیش ئەوەیە پاشخانی سیاسیی و ئابوریی بەهێزبێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

هەوڵەکانی یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەردەوامە و لەوبارەیەوە سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی کە بەرپرسیارییەتی دایریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی لایە، پابەندە بە وادە دەستورییەکان و بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، هەروەها ئەوان چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنن پەرلەمان لەلایەن دادگەی فیدراڵیەوەتا پڕۆسەی بانگهێستکردنی پەرلەمانتاران و کۆبوونەوە و کاراکردنی دامەزراوەکە دەستپێبکات.

 

وتیشی، هاوپەیمانییەکەیان ئەم هەفتەیەی وەک وادەی دیاریکردنی کەسایەتییەک بۆ سەۆکوەزیران دیاریکردوە، مەرج و بنەماش ئەوەیە کە ئەو کەسە بەتوانابێت و پارێزگاری لە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بکات، هاوکات پاشخانی سیاسیی و ئابوریی بەهێزبێت.

 

لە 11ی مانگی ڕابردوودا پڕۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو، بەپێی دەستوریش وادەی دیاریکردنی ئەنجامەکان 25ی ئەم مانگەیە...

279 جار خوێندراوەتەوە