ئۆجه‌لان پێشنیاز بۆ دابه‌شبونی هه‌سه‌ده ده‌كات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێت ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌دیمه‌شق " ببێتەوە دیکتاتۆرییەت، ئه‌وا بێگومان هێزە کوردییەکان نابنە بەشێک لەو دیکتاتۆرییەتە.
هەواڵ:KNNC
گوڵستان کڵچ کۆچیگیت، ئەندامی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی وجێگری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی
تورکیا رایگه‌یاند: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە دیدارەکەیدا
لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنی چارەسەری لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات
(هەسەدە) پێشنیازیكردوه هەسەدە ببێتە دوو هێز: هێزێک بچێتە نێو سوپای سوریا و
هێزێکی دیکەش هێڵی بەرگریی ناوچه‌كانی خۆجێیی بپارێزێت.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی ناوبراو ئۆجه‌لان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه؛ ئەگەر سوریا نەبێتە وڵاتێکی دیموکراسی، ئەحمەد شەرعیش دەبێتە دیکتاتۆر و
دیکتاتۆریەت جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سوریا و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌دیمه‌شق " ببێتەوە دیکتاتۆرییەت، ئه‌وا بێگومان هێزە کوردییەکان نابنە بەشێک لەو
دیکتاتۆرییەتە.
1442 جار خوێندراوەتەوە