وەزارەتی دارایی
هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت لیستی موچەی 11 ڕادەستی بەغدادکرد.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دارایی
و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لیستی
موچەی مانگی تشرینی دووهەم-11 ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی:
ڕۆژی یەک شەممە 7ی ی کانوونی یەکەمی 2025 لیستی موچەی
مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی
تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری
وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەی
مانگی ئەیلول-9یان وەرگرتوە و سێ موچەی کۆتا مانگەکانی دیکەش دیارنییە کەی
دابەشدەکرێت، لە کاتێکدا کەمتر لە 20 ڕۆژ ماوە بۆ داخستنی ساڵی دارایی لە عێراق...
92 جار خوێندراوەتەوە