نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا و بەڕێوەبەرایەتی کارەباش
دەڵێت نرخەکە بەپێی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە.
هەواڵ:KNNC
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێرەکانی کارەبای مۆلیدەئەهلییەکانی
بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرد ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ
مانگی تشرینی دووهەم، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر (46)
دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام
لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
لەبارەی
مۆلیدەی سیتییەکانیش بەڕێوەبەرایەتی کارەبا وتویەتی، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ
مانگی تشرینی دووەم بریتییە 290 دینارە.
هاوكات بۆ ئەو
ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی
كیلۆواتیان (277) دینارە...
2805 جار خوێندراوەتەوە