وەزیری خوێندنی باڵا 17 رۆژ پشووی فەرمی بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 03/12/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیاردرا بە: ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات

 

بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/12/19) تاکو (2026/1/5) بۆ ماوەی حەڤدە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

2892 جار خوێندراوەتەوە