بهرێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی لهراگهیهنراوێكیدا
بهرچاو ڕونیداوهته شۆفێران و دهڵێت؛ وەک ئاگادارن بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی
شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە شارەکەمان کردووە و ئەگەری دابارین بەشێوەی لێزمە
و بەخوڕ هەیە لە ماوەکانی
داهاتوودا، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئامادەکاری تەواومان کردووە لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێرانی
شارەکەمان، سەرجەم مەفرەزە و ئالیەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە
حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەرکێک
کە لە کاتی پێویستدا پێیان بسپێردرێت. هەروەها بەشی راگەیاندن و هۆشیاری و ڕادیۆی ترافیک FM بەردەوام لە ئەرکدا دەبن و لە هەر حاڵەتێکی لە ناکاو
ئاگاداری بڵاو دەکەنەوە بۆئەوەی شۆفێران بەدووربن لە هەر مەترسییەک ئەگەر بوونی
هەبوو لە شەقام و
ڕێگاکانی دەرەوەی شار.
لە ڕوانگەی پەرۆشیمان بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی
بەڕێز دەکەین بەهاتنی ئەو شەپۆلە لە باران بارین پابەندی ڕێنماییە سەلامەتییەکانی
هاتووچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری کۆبوونەوەی باراناوی تێدا دەبێت و بەهیچ
جۆرێک خۆیان
نەخەنە دۆخێکی مەترسیدار و لەکاتی حاڵەتی پێویست دەتوانن پەیوەندی بە
ژمارە خێراکان بکەن کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ۱۸۸ بەرگری شارستانی ۱۱٥ تەندروستی ۱۲۲ پۆلیس ۱٠٤ ئاسایش ۱٠٦
770 جار خوێندراوەتەوە