سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا
و پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، سەرجەم تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە
پەیوەندیدارەکان خستووەتە حاڵەتی ئامادەییهوه.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وێڕای
ئەوەی پێشوەختە پلانی وەرزی زستانیان جێبەجێ کردووە کە خۆی لە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ،
چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە سروشتییەکان دەبینێتەوە، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لەگەڵ ئامێری قورسی
فریاگوزاری لە تەواوی گەڕەک و شەقامەکانی سنووری شارەوانی جێگیر کراون.
شارەوانیی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی چڕبوونەوەی
بارانبارین و هەر حاڵەتێکی کۆبوونەوەی ئاو یان مەترسیی دروستبوونی لافاو، بەزووترین
کات پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزارییەوە بکەن.
بۆ پەیوەندیکردن و ناردنی زانیاری (لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی
یان وەتسئەپ، ڤایبەر و تێلیگرام)، هاووڵاتیان دەتوانن ئەم ژمارانە بەکاربهێنن:
07509584838
07514146642
132 جار خوێندراوەتەوە