پاش ئەوەی ناوی هەریەک لە حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی
یەمەن وەک گروپی تیرۆرستی لە ڕۆژنامەی فەرمی عێراقدا هات، عێراق ڕوونکردنەوەیدا پاساو
دەهێنێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای بڵاوکراوەکەی ئەم بەیانییەی ڕۆژنامەی وەقائیع، لیژنەی
بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆرستان لە بانكی ناوەندیی عێراق, ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ناوی ئەو
گروپانەی کە هێنراون و خراوەنەتە لیستی تیرۆرەوە هەڵەی تێدا کراوەو چاکی دەکەنەوە.
بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، تەنها گروپی داعش و قاعیدە وەک
تیرۆرست ناسێنراون و ئەوانیدیکە ناوهاتنیان هەڵەبووە و پێداچوونەوە بە وەشانەکەدا
نەکراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، بڕیاری لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و
سامانی تیرۆرستان ژمارە 61ی ساڵی 2025 كە لە رۆژنامەی واقائعی عێراقی بە ژمارە
4848 لە 17ی تشرینی دووهەم-11دا بڵاوكرایەوەو؛ بلۆككرنی سەروەت و سامانی لیستێک لە
قەوارەو كەسایەتی پەبوەست بە رێكخراوی داعش و قاعیدەی لەخۆگرتوە، لەسەر بنەمای دەوڵەت
مالیزیا و پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ژمارە 1373ی ساڵی 2001.
هاوکات دەڵێن: لیستەكە
ئاماژەی بە ژمارەیەک حزب و قەوارە كردبوو كە هیچ پەیوەندییەكیان بە چالاكی تیرۆریستییەوە
نییە لەگەڵ ئەو دوو ڕێكخراوی كە ناویان هاتووە، رەزامەندی عێراقیش تەنیا لەسەر پۆلێنكردنی گروپ و کەسایەتییەکانی سەربە داعش و قاعیدە كورت بووەتەوەو، دانانی ناوی گروپەکانی دیکە بەهۆی ئەوە بووە لیستەكە بەر لە پێداچووەنەوە بڵاوبووەتەوەو.
دڵنیاییشی داوە لەوەی ئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائعی
عێراقیدا بڵاوبووەتەوە، ڕاستدەكرێتەوەو ناوی ئەو قەوارەو حزبانە لە لیستی قەوارەكانی
پەیوەست لە ڕێكخراوە تیرۆرستییەكانی داعش و قاعیدە دەردەهێنرێت....
28 جار خوێندراوەتەوە