دەوڵەت باخچەلی دەڵێت دەبێت خێرابکرێت لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی
چارەسەریی و تورکیا لە 2026دا هەموو شتێکی چارەسەر کردبێت.
هەواڵ:KNNC
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین
لێدوانیدا قسەی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی کرد و ڕایگەیاند: دوای سەردانییەکەی
ئیمراڵی ئێستا کاتی ئەوەیە ڕاپۆرتی لیژنەکە و کۆمسیۆنی چارەسەریی سەبارەتی بە
پڕۆسەکە بنوسرێتەوە، بەوەش گەورەترین یەکگرتوویی لە تورکیادا سەرهەڵدەدات بۆ
تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی پڕۆسەکە.
باخچەلی ئاماژەی بە هەستیاری قۆناغەکە داوە و وتویەتی دەبێت خێرابکرێت
لە هەناگوەکانی پڕۆسەی چارەسەریی و چەسپاندنی ئاشتیی، لەڕووی سیاسیی و دیموکراسیی
و یاساییەوە.
سەرۆکی مەهەپە جارێکی دیکە پڕۆسەکەی کۆتاییهێنان بە تیرۆر ناوبرد و وتی، کۆدەنگییەکی
فراوان و تەواو هەیە لەبارەی تورکیا بێتیرۆر و دەبێت ئەوە تورکیا بێتیرۆرە تا ساڵی 2026
بەدیبێت و بگەنە ئامانجەکانیان، تا تورکیا شوێنی خۆی لەسەر نەخشە بدۆزێتەوە، ئەویش
وەک باخچەلی بە هەموو جۆرێک پاڵپشتی لەو ئامانجە دەکات.
لەبارەی جەهەپەوە
باخچەلی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان ترسان لە چونە ئیمراڵی و ڕایانکرد، تۆمەتەکانی بەرتیلدانیش لەسەر شارەوانییەکانی جەهەپە و هەڵوێستی
پارتەکە سەبارەت بە پرۆسەکە و تۆمەتەکان ترسناکە و دەبێت جەهەپە لێپرسینەوەی لەگەڵ
بکرێت، چونکە بابەتەکە سانا نییە و تەنانات دەبێت ڕێکاریان لەدژ بگیرێتەبەر...
1270 جار خوێندراوەتەوە