كۆشكی سپی رایگه‌یاند؛ كه بۆ مۆندیالی 2026 رێگه به‌هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی
ئێران نادرێت بچنه ناو ئه‌مریكاوه.
هەواڵ:KNNC
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه وتەبێژی کۆشکی
سپی ڕایگەیاند: کە لە کاتی مۆندیالی ساڵی داهاتودا ڕێگە بە هاندەرانی هەڵبژاردەی ئێران
و هایتی نادرێت بچنە ناو ئەمریکاوە.
وتەبێژەکە ڕوونیکردووەتەوە "بڕیاری قەدەغەکردنیان بۆ هۆکاری ئەمنیی نیشتمانییە"،
ئاماژەی بەوەشکردووە، چوونە ژوورەوە سنووردار دەبێت بە شاندە فەرمییەکانی ئەو دوو
تیمە.
لایخۆشیه‌وه له‌ماوه‌كانی رابردودا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بڕیاریدا بایکۆتی تیروپشکی
مۆندیالی 2026 بکات کە بڕیاره سبه‌ی لە واشنتۆن دی سی بەڕێوە بچێت.
وتەبێژی فیدراسیۆنی ئێران هۆکاری بایکۆتی ئێرانی گەڕاندەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین
بەرامبەر بە سنوورداربوونی ژمارەی ڤیزا کە بۆ شاندی ئێران تەرخانکراوه كه‌ته‌نیا چوار
ڤیزه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڤیزه بۆ مه‌هدی تاج سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران
دابین نه‌كراوه.
298 جار خوێندراوەتەوە