بەفربارین دەگاتە ناوەندی شارەکان

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 04/12/2025
کوردستان
+
-

شەپۆلی بارانبارین بەڕێوەیە و بەفر لە ناوەندی شارەکان دەبارێت پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بێوێنە دادەبەزن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکەرییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

 

هاوکات بەپێی پێشبینییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی ماوەدرێژ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەوبارەیەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: کاریگەریی شەپۆلەکە زۆرترینی لەسەر دەڤەری ڕاپەڕین دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە نزیکەی 150 بۆ 200 ملیم باران دەبارێت.


لەبارەی بەفربارینیشەوە ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەدا سەرەتای ساڵی نوێ واتا مانگی کانوونی دووهەم-1 زۆر سارد دەبێت و ئەگەری بەفر بارینی زۆرباش هەیە بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شاری سلێمانی چەند ناوچەیەکی دیکە، پێشبینیش دەکرێت لە چەند ناوچەیەک ڕیکۆردی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار بکرێت...

1323 جار خوێندراوەتەوە