مەنار عوبەیدی پسپۆڕی ئابووری له‌نوێترین
داتایدا كه بڵاوکردوه‌ته‌وه، تیایدا وردەکاری
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە عێراق لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا رونكردوه‌ته‌وه،
ئەم داتایانە بە ڕوونی ڕادەی گۆڕانکاری لە په‌یكه‌ری بودجەی گشتیدا ئاشکرا دەکات،
کە مووچە بووەتە گەورەترین و بارگرانی لە ئابوورییەکدا کە به‌نزیکەبی تەواو وابەستەی
داهاتی نەوتە.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی ئامارەكانی ئه‌و ئابورینانسه عیراقییه وەزارەتی
ناوخۆ بە خەرجییەکانی مووچەی سەروو 9 ترلیۆن دینار لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هاتووە،
دواتر وەزارەتی پەروەردە بە نزیکەی 8 ترلیۆن دینار، پاشان وەزارەتی بەرگری بە زیاتر
لە 6 ترلیۆن دینار.
هه‌رچی ئەنجومەنی وەزیرانه نزیکەی 5 تریلیۆن دیناری خه‌رجكردوه، کە به‌وه‌ش
قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی لە خەرجییەکانی وەزارەتی
تەندروستی زیاترە، کە ڕیزبەندی نزمتر بووە له‌كاتێكدا ته‌ندروستیی وه‌ك كه‌رتێكی گرنگ
پێویستی به‌خه‌رجی زیاتر هه‌یه.
107 جار خوێندراوەتەوە