به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئیران ئینته‌رناشیوناڵ ، تاران چه‌كی پێشكه‌وتووی داوه‌ته گروپه چه‌كداره‌كانی وابه‌سته‌ی خۆی له‌عێراق و له‌هه‌مان كاتیش‌دا مه‌شق و راهێنانه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه وه‌ك ئاماده‌سازییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئێران ئه‌و هه‌ژموونه‌ی جارانی نه‌ماوه له‌دیاریكردنی كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌و پێیه‌ی ئه‌مجاره ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌وروپی زیاتر تێكه‌ڵ به‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراق بوون.
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، واشنتۆن به‌راشكاوه‌یی به‌غدای ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به‌حكومه‌تێكدا نانێن،كه‌تیایدا پۆسته وه‌زارییه‌كان بدرێته میلشیاكانی سه‌ر به‌ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه شیعه‌كان دژ به‌دانانه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانین
له‌پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقدا به‌ڵام ره‌نگه به‌هۆی په‌یوه‌ندی شه‌خسیی نێوان سودانی و مارك ساڤایا نوێنه‌ری تره‌مپ ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌بێت.
172 جار خوێندراوەتەوە