مالکی بۆ بارزانی: پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 22/11/2025
کوردستان
+
-

نوری مالکی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت.

 

هەواڵ:KNNC

 

پاش سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی نوسینگەی نوری مالکی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ڕوونکردوتەتەوە،

 

لە پەیامەکەدا هاتوە کە هەردوولا پیرۆزباییان لە یەکتری کردوە بۆ کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان بە سەرکەوتویی.

 

لە کۆبوونەوەکەدا نوری مالکی بە مەسعود بارزانیشی وتوە کە پێویستە پەلەبکرێت لە زوو پێکهێنانی حکومەتێک بۆ عێراق، كە وەڵامدەرەوەی خواستەكانی گەلی عێراق بێت و سەقامگیریی بەهێز بكات و پارێزگاری ڕەوتی دیموكراتی بكات.

 

دۆخی سیاسی و ئەنجامی گفتوگۆكانی ئێستای نێوان هێزە نیشتمانییەكانیش لە تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆی نێوان نوری مالکی و مەسعود بارزانی بوون...

 

145 جار خوێندراوەتەوە