وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ئاشكرایكرد؛ له‌ئه‌نجامی
هێرشی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سوپا له‌سنوری ڕه‌قه دوو چه‌كدار
كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون .
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری
سوریا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده نیوه‌شه‌وی رابردوو په‌لاماری ژماره‌یه‌ك پێگه‌و زاڵگه‌ی
چه‌كدارانی نێو سوپایان داوه‌و چه‌ندین جۆر چه‌كیشیان به‌كارهێناوه.
لایخۆشیه‌وه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، كه
له‌و هێرشه‌ی هه‌سه‌ده‌دا شه‌ش چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون و
له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده چه‌ند پێگه‌یه‌كیان كۆنترۆڵكردوه كه جێی
ناكۆكی هه‌ردولا بوون .
به‌پێی
هه‌مان سه‌رچاوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه فرۆكه‌یه‌كی درۆنی سه‌ر به‌دیمه‌شق
تێكشكێنراوه‌و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن فرۆكه‌ی درۆنی هه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵ
كراوه.
524 جار خوێندراوەتەوە