ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویكرده‌وه: شەڕ و پێکدادانەکان لە بەرەی (غانم عەلی)
لە دەوروبەری ڕەققە ڕاوەستاون.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی هه‌مان راگه‌یه‌نراو هێزەکانی حکومەتی سوریا بەرپرسیاری سەرەکیی ئاڵۆزکردنی
ڕه‌وشی ئەو ناوچەیەن و ئەوەی ڕوویداوە، هەوڵێکە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی و دروستکردنی
مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه كه هێزه‌كانیان بێدەنگ نابن و به‌رپه‌رچی هەر هێرش
و دەستدرێژییەک دەدەنەوە کە بکرێتە سەر ناوچەکانیان.
له‌ئاستێكی تردا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی 39 هاوڵاتی
مەدەنی لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا راگه‌یاند ودوپاتیشیكردوه‌ته‌وه؛ ئه‌م ژماره
نوێیه‌ی قوربانییه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌داڕمانی سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی
و شکستی هێزە جیاوازەکانی سوریاوه هه‌یه له کۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌م وڵاته‌و لە جێبەجێکردنی
ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی .
پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ
مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" کە لە ماوەی یازدە مانگی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی
سوریا لانیکەم 11 هەزار و 226 کەس کوژراون.
127 جار خوێندراوەتەوە