نه‌بیل مه‌رسومی مامۆستای
زانكۆ‌و شاره‌زای ئابوری ده‌ڵێت؛ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر چیتر توانای قه‌رزكردنی
پاره‌ی نابێت و ئه‌وه‌ش واده‌كات عێراق بكه‌وێته نێو ناوچه‌ی مه‌ترسییه‌وه.
هەواڵ:KNNC
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه
ئابورییه ئه‌گه‌ر ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی به‌په‌له بۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رز بكات ئه‌وا وڵات ڕوبه‌ڕوی یه‌كه‌م كاره‌ساتی دارایی ده‌بێته‌وه
بۆیه پێویسته په‌له بكرێت له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه.
جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه
" له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌مین دۆخی دارایی له‌و جۆره ده‌بێت كه
عیراق دوچاری ده‌بێته‌وه و له‌توانایدا نابێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
دابین بكات و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش ته‌نیا ده‌توانێت خه‌رجییه پێویستیه‌كان
ده‌ستبه‌ربكات بۆ به‌رده‌وامبونی دامه‌زراوه
حكومییه‌كان .
ماوەی چەند مانگێکە عێراق تووشی قەیرانی نەختینەیی بوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی
به‌چه‌ند هۆكارێكه‌وه ، لەوانە وه‌ك مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی
عێراق، ئاماژه‌ی پێكردوه کە 85%ی دراوی عێراقی لە دەرەوەی بانكه‌كانه، چونکە عێراقییەکان
پێیان باشترە پارەکانیان لایخۆیان بێت نەک بیخەنە بانکەکانەوە، ئه‌مه جگه له سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر بانکەکانی
عێراق کە تۆمەتبارن بە سەرپێچیکردنی ڕێساکانی گواستنەوەی دۆلار و گەیاندنی پارە بۆ
قەوارە ئێرانییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی 2024ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بانکە حكومییه‌كان له‌عێراق
بە پلەی یەکەم بۆ پێدانی مووچەی کەرتی گشتی بەکاردەهێنرێن له‌كاتێكدا سیستمی بانكی
له‌م وڵاته كۆن و بەسەرچوه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا گیرۆده‌ی زۆری هێزی کار و ئه‌و گەندەڵییه
به‌ربڵاوه‌یه كه دامه‌زراوه‌كانی داڕزاندوه.
214 جار خوێندراوەتەوە