ماڵپه‌ڕی ئینته‌رسێپت له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه؛ جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك ڤه‌نزویلا هه‌مان ره‌وشی روداوه‌كانی 2003 ی به‌ر له‌داگیركردنی عێراق به‌بیر ده‌هێننه‌وه.
هەواڵ:KNNC
راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌لین ستیڤنز رۆژنامه‌نوسی بنكۆڵكاری ئه‌مریكی ئاماده‌كراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه؛هه‌رچه‌نده ولایه‌ته یه‌كگرته‌كانی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌ناوچه‌ی كاریبی بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆر‌و قاچاغچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كانه به‌ڵام ئاماژه‌كان ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن كه واشنتۆن خوازیاره به‌و بیانوانه حكومه‌تی ڤه‌نزویلا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناوبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی له‌دژ به‌كاربهێنێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه ئاماده‌سازیی میدیایی و ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت خۆ ئاماده‌كردنه بۆ جه‌نگێكی هاوشێوه‌ی جه‌نگی دژ به‌عێراق كه له‌ساڵی 2003 روویدا.
236 جار خوێندراوەتەوە