دەربەندیخان؛ نەوت دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 19/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ لە سنوری دەربەندیخان نەوت دابەشدەکرێت و قائیمقامییەتیش دەڵێت: بڕ و شێوازی دابەشکردنەکە لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت.

 

 

هەواڵKNNC

 


دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و قائمقامییەتی دەربەندیخانیش لەوبارەیەوە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمرۆ لە دەربەندیخان نەوت دابەشدەکرێت.

 


قائمقامییەتی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشداوە، لە قۆناغی ئێستادا گەڕەکەکانی هەوارەبەرزە و زمناکۆ و دێرسیم دابەشدەکرێت.

 


لە ئاگادارییەکەی قائیمقامییەتدا داوا لە هاوڵاتییان کراوە، کە بەرمیلەکانیان لە کۆڵان ڕیزنەکەن و هەر ماڵێک بەرمیلی خۆی لەبەردەرگاکەی دابنێت، ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە دابەشکردنی نەوت لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت.

 


بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ماڵێک بۆ وەرگرتنی نەوت دەبێت پسوڵەی وەرگرتنی نەوتی هەبێت و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی 200 لیتریش 104 هەزار دینارە، لە کاتێکدا لە عێراق نرخەکەی کەمترە لە 40 هەزار دینار...

675 جار خوێندراوەتەوە